ئەردۆغان به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، له ئه‌نقه‌ره، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆ بووه‌وه.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه چۆنيه‌تيى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ده‌ر‌فه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى توركييان له ناوچه جياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد".
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيانی له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جياكاندا نيشان دا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا نيگه‌رانيى خۆيان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزيى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه پێويسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئالۆزييه‌كان بگيرێت و كێشه‌كان ئاشتييانه چاره بكرێن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى په‌ره‌پێدان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه بوون.