وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی ڤیزا دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی ڤیزا و نشینگە و ڕێکخراوەکان دەرکرد.
چوارشەممە، 16ـی ئۆکتۆبەری 2024، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "بە ئیمزای بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی وزاری بۆ مامەڵەکردنی نوێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری ڤیزا و نشینگە و پارێزەرەکان و ڕێکخراوەکان، ئەوانەی کۆدی ڤیزایان ڕاگیراوە، دەرچوو".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو فەرمانە وزارییە، لە ئەمڕۆ، چوارشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2024 دەچێتە بواری جێبەجێکردن و تا 31ـی کانوونی یەکەمی 2024، کاری پێ دەکرێت".
ڕاشیگەیاند: "سوودمەندان دەتوانن سەردانی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بکەن بۆ جێبەجێکردنی کاری پێویست".
