عێراق: ڕێژەی تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون کەم بووەتەوە

فه‌رمانگه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقی ئاماژه به كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره و ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ده‌كات؛ ده‌شڵێت: "كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌كه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، یه‌ك له‌سه‌ر سێیه."
چوارشه‌ممه، 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سائیر سه‌بری حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌تاكان له فه‌رمانگه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقی گوتی: "تووشبوون به نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوون، ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، به ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێ كه‌م بووه‌ته‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌تاكان له فه‌رمانگه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه: "ئه‌م ساڵ ته‌نیا 187 تووشبوو به تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كراون، له كاتێكدا ساڵی ڕابردوو 500 تووشبوو تۆمار كرابوون".
سائیر سه‌بری حوسێن، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: كۆی مردن له عێراق به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه 26 كه‌س بووه. هۆشیاری تاك به‌رانبه‌ر به‌و نه‌خۆشییه ڕۆڵی له كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبوون هه‌یه، به‌تایبه‌ت مه‌ڕداره‌كان و ئه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌كه‌ن، گرنگه هۆشیار بن و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بگرنه به‌ر."
دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری په‌تای خوێنبه‌رزبوونی له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "تاوه‌كوو ئێسته 178 كه‌س تووشی ئه‌م په‌تایه بوونه و 26 كه‌سیش مردوون."
سه‌یف به‌در ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو: "زۆرترین مردن به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه له پارێزگه‌ی زیقار بووه، كه له ساڵی 2023ـیش به هه‌مان شێوه ئه‌و پارێزگه‌یه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا بوو."
به پێی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌م په‌تایه له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراق تاوه‌كوو ناوه‌ڕاستی ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵ به‌م شێوه‌یه بووه:
-زیقار: 38 تووشبوو و شه‌ش مردن
-نه‌ینه‌وا: 25 تووشبوو و حه‌وت مردن
-به‌غدا – ڕه‌سافه: 17 تووشبوو و چوار مردن
-به‌سره: 15 تووشبوو، هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-واست: 14 تووشبوو و یه‌ك مردن
-بابل: نۆ تووشبوو و یه‌ك مردن
-به‌غدا – كه‌رخ: هه‌شت تووشبوو، هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-میسان: هه‌شت تووشبوو و دوو مردن
-دیاله: حه‌وت تووشبوو و یه‌ك مردن
-موسه‌ننا: شه‌ش تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-هه‌ولێر: شه‌ش تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-دهۆك: پێنج تووشبوو و یه‌ك مردن
-كه‌ركووك: چوار تووشبوو و یه‌ك مردن
-نه‌جه‌ف: چوار تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-دیوانیه: چوار تووشبوو و دوو مردن
-كه‌ربه‌لا: سێ تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-سلێمانی: سێ تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
-سه‌ڵاحه‌ددین: دوو تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
ئه‌نبار: هیچ كه‌س تووش نه‌بووه
تای خوێنبەربوون کە بە "تای خوێنبەربوونی کریمیا - کۆنگۆ" ناسراوە، بە یەکێک لە کۆمەڵەی تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی دادەنرێت کە بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بڵاو دەبێتەوە.
دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، نزیکەی هەفتەیەکی پێ دەچێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی، کە بریتییە لە خوێنبەربوونی ناوەکی یان دەرەکی، لەگەڵ تایەکی بەرز.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕێژەی مردن بە تای خوێنبەربوون گه‌یشتووه‌ته %40، تاوەکوو ئێسته هیچ چارەیەکی بۆ نەدەۆزراوەتەوە و ئاماژە بەوەش کراوە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
نیشانەکانی تای خوێنبەربوون بریتین لە (تا، ئازاری ماسوولکە، سەرگێژە و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاریی بە ڕووناکی، ڕشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو).