مەسرور بارزانی: دەبێت بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەکانی کوردستان بکرێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئەرکی حکوومەتە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بگەیەنێتە هەموو گوند و شارۆچکەکان."

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی 21 پرۆژەی خزمەتگوزاریی تایبەت بە قیرتاوکردنی جادە و شەقام، دروستکردنی پرد، ئاو و ئاوەڕۆ، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دانا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە مێرگەسۆر بووین و خۆشحاڵ بووم بە دانانی بەردی بناغەی 21 پرۆژەی تایبەت بە شەقام، پرد، ئاو و ئاوەڕۆ."

هاوکات ئاماژەی بەوە دا: "ئەرکی حکوومەتە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بگەیەنێتە هەموو گوند و شارۆچکەکان و دەبێت بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەکانی کوردستان بکرێت."

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment