کۆمیسیۆن: ئەوانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە ناویان زیاد دەکرێت و پەنجەمۆریان پێ دەکرێت و پاشان دەنگ دەدەن

فه‌رمانگه‌ی پرۆسه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نووسراوێك ئاراسته‌ی نووسینگه‌كانی هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ده‌كات و له باره‌ی چه‌ند ڕێنماییه‌كان ئاگه‌داریان ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت، ئەوانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە ناویان زیاد دەکرێت و پەنجەمۆریان پێ دەکرێت و پاشان دەنگ دەدەن.
چوارشه‌ممه، 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، فه‌رمانگه‌ی پرۆسه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نووسراوێك ئاراسته‌ی نووسینگه‌كانی هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌غدا/ كه‌رخ، به‌غدا/ ڕه‌سافه، نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك، دیاله، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌ددین و واسیت ده‌كات و له باره‌ی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌نگدان له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتی و تایبه‌تیدا ئاگه‌داریان ده‌كاته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی پرۆسه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هەموو ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان لە ئامێری ده‌نگدان ناخوێندرێتەوە، دەتوانن دەنگ بدەن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی کارتی بایۆمەترییان هەبێت، ناویان لە لیستی دەنگداندا بێت، کارتی دەنگدانەکە و کارتی نیشتمانیان لە ڕۆژی دەنگداندا پێ بێت.
ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئامێره‌كه ناوی نەخوێندنەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی ده‌نگدان ناوەکەیان زیاد دەکات و پەنجەمۆریان پێ دەکات، پاشان دەنگ دەدەن.
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.
بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.