وەزیری ئاوەدانکردنەوە: بەگوژمەی 100 ملیار دینار ڕێگەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات جێبەجێ دەکرێت

دانا عەبدولکەریم
دانا عەبدولکەریم

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی (بەردەڕەش-خەبات)  ڕایگەیاند: "ڕێگەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات، بەدرێژی 35 کیلۆمەتر و بە تێچووی نزیکەی 100 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت." 

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگ دادەنین، کە ئەویش ڕێگەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەباتە، بەدرێژی 35 کیلۆمەتر و بە تێچووی نزیکەی 100 ملیار دینارە."

گوتیشی: "هیوادارین کۆمپانیای جێبەجێکار لەنزیکترین دەرفەت و بەباشترین کوالیتی پرۆژەکە جێبەجێ بکات. لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک لەو کەرتە گرنگانەی خزمەتی خەڵکی کردووە، کەرتی ڕێگەوبان بووە." 

دانا عەبدولکەریم، باسی لەوەش کرد: "لە ماوەی ڕابردوودا توانیومانە زیاتر لە 2185 کیلۆمەتر ڕێگە دروست و قیرتاو بکەین، کە ئەمەش ئاڵنگارییەکی گەورە بووە بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوورییە سەختەی هەرێمی کوردستان پییدا تێپەڕیووە، هەروەها جێبەجیکردنی ئەو پڕۆژانە نزیکەی تریلیۆنێک دیناری تێچووە، کە  بەگشتی 594 پڕۆژە بوونە." وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن هەروا گوتی: "پڕۆژەی جووتسایدی بەردەڕەش- خەبات یەکێک ئەبێت لە پرۆژە ستراتیجییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێتە مایەی ئاوەدانی زیاتر و هاتوچۆیەکی سەلامەت بۆ هاووڵاتیان و گەشەکردنی بازرگانی و کشتوکاڵی."

 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment