سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی ئاشوورییه‌كان: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسیی كۆتا، هه‌وڵێك بوو بۆ دژایه‌تی كردنی پارتی
سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی ئاشوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بابلیۆن نوێنه‌رایه‌تیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی به نه‌هێشتنی كورسیی كۆتاكان، زیانێكی گه‌وره‌ی له كریستیانه‌كان دا."
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه بڕیاریان داوه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، له‌باره‌ی دابه‌شبوونی كورسیی كۆتا به‌سه‌ر پارێزگاكانیش ده‌ڵێت: "نادادپه‌روه‌رییه‌كی زۆر له ڕێژه‌ی دانیشتووانی پێكهاته‌كان كراوه، سلێمانی 150 خێزانی لێیه، كه‌چی كورسییه‌كی بۆ دیاری كراوه، ئه‌مه‌ش ڕوونه چ مه‌رامێكی له‌پشته‌وه‌یه."
یونادم كه‌نا، سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی ئاشوورییه‌كان ئاشكرای ده‌كات: "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسیی كۆتا له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ هێرشكردنه سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، به‌ڵام له ئه‌نجامدا كریستیانه‌كان بوونه قوربانی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی."
سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی ئاشوورییه‌كان له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی و نه‌هێشتنی كورسی كۆتاكان، ڕایگه‌یاندووه: "به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی دادگاوه ناچاربوون بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، چونكه به سڕینه‌وه‌ی پێنج كورسیی كۆتا له‌گه‌ڵ شه‌ش كورسییه‌كه‌ی دیكه وای كرد زیانێكی گه‌وره به كریستیانه‌كان بكه‌وێت، به‌جۆرێكی دیكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسیی كۆتا، هه‌وڵێك بوو بۆ دژایه‌تیكردنی پارتی، نه‌وه‌ك خودی كۆتاكان، به‌ڵام دواجار كریستیانه‌كان بوونه قوربانی بڕیاره‌كه، له‌مه‌دا ده‌ستی ده‌ره‌كی ڕۆڵی گه‌وره‌ی له وێناكردنی كوردستان و عێراق به‌گشتی هه‌یه."
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی كورسیی كۆتاكان، یونادم كه‌نا ده‌ڵێت: "دابه‌شكردنی ئه‌و كورسیانه‌ش نادادپه‌روه‌ری تێدایه، سلێمانی كورسییه‌كی بۆ دانراوه كه‌چی 150 خێزانی كریستیانی لێیه، له دهۆك 20 هه‌زار كریستیان هه‌یه و یه‌ك كورسی بۆ دانراوه، ئه‌مه‌ش بۆ توركمانه‌كانیش ڕاسته، چونكه زۆربه‌یان له هه‌ولێر نیشته‌جێن، بۆیه دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌گوێره‌ی بازنه‌كان هه‌ڵه بوو."
سه‌باره‌ت به به‌شداریی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: واقیعی بابلیۆن لەگەڵ واقیعی ناوچەکەدا ناتەبایه، چونكه بابلیۆن 100% نوێنه‌رایه‌تی چوارچێوەی هەماهەنگی ده‌كات، هه‌روه‌ها لەسەر ئاستی نیشتمانییش بابلیۆن نوێنەرایەتی كریستیانه‌كان ناكات، بۆیه ده‌بێت له په‌رله‌مانی داهاتوودا یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، هەروەها یاسایەک دەربکرێت خەڵکی پێکهاتەکە تەنها دەنگ بە کاندیدی پێکهاتەکان بده‌ن."