نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی هەژاری "کوشندە" لە جیهاندا مەترسیدارە

بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و "دەستپێشخەریی ئۆکسفۆرد سەبارەت بە هەژاری و گەشەپێدانی مرۆیی" ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ڕێژه و ئاماره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ژاری له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا مه‌ترسیدارن، به شێوه‌یه‌ك نیوه‌یان منداڵانی خوار ته‌مه‌نی یاسایین.
پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و "دەستپێشخەریی ئۆکسفۆرد سەبارەت بە هەژاری و گەشەپێدانی مرۆیی" له ڕاپۆرتی خۆیاندا، هۆشداریان دا لەوەی زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهاندا بە دەست هەژاریی "کوشند"ـه‌وە دەناڵێنن و نیوەیان منداڵی خوار تەمەنی یاسایین.
بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و "دەستپێشخەریی ئۆکسفۆرد سەبارەت بە هەژاری و گەشەپێدانی مرۆیی" له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ڕێژه‌ی هه‌ژاریی کوشندە له‌و وڵاتانه‌ی له دۆخی نائاسایی و شه‌ڕدان، سێ هێنده زیاتر بووه، به شێوه‌یه‌ك ساڵی 2023 جیهان له دوای جه‌نگیی دووه‌می جیهانییه‌وه زۆرترین شه‌ڕ و ململانێی چه‌كداری به خۆوه بینیوه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر برسیه‌تی و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگه‌كان كردووه.
بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و "دەستپێشخەریی ئۆکسفۆرد سەبارەت بە هەژاری و گەشەپێدانی مرۆیی" ئۆکسفۆرد کە ناوەندێکی توێژینەوەیە له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2010ـوه به پشتبه‌ستن به داتای 112 وڵات كه شه‌ش ملیار و سێ سه‌د ملیۆن تێیدا نیشته‌جێن، ئه‌م ئامار و ڕێژانه له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی خانووبەرە، پاک‌وخاوێنی، کارەبا، خۆراک و سیستەمی پەروەردەیی ده‌خاته ڕوو.
یانشون ژانگ، گه‌وره‌شاره‌زای ئاماره‌كان له به‌رنامه‌ی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی: پێوەرەکانی هەژاری له ساڵی 2024، کە ساڵی ڕابردوو (2023)ـیش دەگرێتەوە، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، ملیارێك و سه‌د ملیۆن کەس بە دەست هەژاری فرەڕەهەندەوە دەناڵێنن، لەنێویاندا 455 ملیۆن کەس لە ناوچە جێناکۆکەکاندان، كه وڵاته‌كان ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سێ هێندە زیاترە لەو وڵاتانەی کە ئاشتیی تێیاندا به‌رقه‌راره.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، هه‌ژاری له‌و ڵاتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ و كاولكاریی بوونه‌ته‌وه، سێ بۆ پێنج ئەوەندە قورسترە، چونکە هەژاران بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان زه‌حمه‌تی زۆر ده‌كێشن.
پێوەرەکانی هەژاریی فرەڕەهەندی جیهانی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2022 و 2023 دەگرێتەوە، لە کۆی شه‌ش ملیار و سه‌د ملیۆن كه‌س کە لە 110 وڵات‌دا نیشتەجێن، یەک ملیار و 100 ملیۆن کەسی هەژار هه‌بووه.
ڕاپۆرته‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، هەژاریی كوشنده، زیاتر لە ناوچە گوندنشینەکان بەردەوامە و نزیکەی 84%ـی هەژارانی جیهان لە ناوچە گوندنشینەکاندا نیشتەجێن. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و ڕاپۆرته 584 ملیۆن منداڵ و هەرزەکار لە جیهاندا ڕووبه‌ڕووی هه‌ژاریی كوشنده بوونه‌ته‌وه، زۆربه‌شیان واته به ڕێژه‌ی 83.2% له بیابانه‌كان ئه‌فریقا و باشووری ئاسیان، به‌تایبه‌ت له هیندستان.