فوئاد حوسێن: کردنەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئێرلەندا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهێز دەکات

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزخانه‌ی عێراق له پایه‌ته‌ختی ئێرله‌ندا ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه هه‌نگاوێكه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی هاریكاری و دۆستایه‌تی.
پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزخانه‌ی عێراق له پایه‌ته‌ختی ئێرله‌ندا كرده‌وه و له گوته‌یه‌كدا گوتی: كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له دبلن، ڕه‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، زانستی و ڕۆشنبیری به‌هێزتر ده‌كات.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، فره‌وانكردنی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی عێراق له ده‌ره‌وه، بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه سیاسییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
فوئاد حوسێن له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا گوتی: ڕه‌وه‌ندی عێراقی له ئێرله‌ندا ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.