عێراق و ئێرلەندا یاداشتی ڕاوێژی سیاسی ئیمزا دەکەن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرله‌ندییه‌كه‌ی تاوتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن؛ هاوكات یاداشتێكی ڕاوێژی سیاسی‌یان ئیمزا کرد.
پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دبلنی پایه‌ته‌ختی ئێرله‌ندا له‌گه‌ڵ مایكڵ مارتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرله‌ندا كۆ بووه و هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و یاساییه‌كانی نێوانیان و بارودۆخ و په‌ره‌سندنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان كرد.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن له دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ڕاگرتنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌ته‌وه، هاوكات داوای له كۆمپانیا ئێرله‌ندییه‌كان كرد به‌شداری بازاڕه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی له بواری سیسته‌می دارایی و بانكی، كشتوكاڵ، پیشه‌سازیی شیر و چاودێری ته‌ندروستی بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر یه‌ك له فوئاد حوسێن و مایكڵ مارتن یاداشتی ڕاوێژی سیاسی‌یان له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئیمزا كردووه. ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، یاداشته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ئاڵوگۆڕی زانیاریی له نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تی له بواره په‌یوه‌ندیداره دووقۆڵییه‌كان و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دیداره‌كه‌دا داوای له هاوتا ئێرله‌ندییه‌كه‌ی كرد، سه‌ردانی عێراق بكات، له لای خۆیه‌وه مایكڵ مارتن به‌ڵێنی داوه له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه بداته‌وه.
پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزخانه‌ی عێراق له پایه‌ته‌ختی ئێرله‌ندا كرده‌وه و له گوته‌یه‌كدا گوتی: كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له دبلن، ڕه‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، زانستی و ڕۆشنبیری به‌هێزتر ده‌كات.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، فره‌وانكردنی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی عێراق له ده‌ره‌وه، بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه سیاسییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.