پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی ئەرکی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق درێژ کردەوە

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌دات له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له‌و وڵاته.
پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق له چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی 15 مانگی دیكه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیا كه 539 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون، ده‌نگیان به درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌یان له عێراق دا، له‌و كاته‌ی 93 په‌رله‌مانتار دژی درێژكردنه‌وه‌كه بوون و دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌یش ده‌نگیان نه‌دا.
پشتیوانییه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا له عێراق بواره‌كانی مه‌شق ده‌گرێته‌وه، پاشان به‌شداری له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كانی داعش ده‌كه‌ن.
به‌م شێوه‌یه، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت تاوه‌كوو 15 مانگی دیكه له ناردنی 500 سه‌ربازی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات.