ڕاگەیاندنی کوژرانی سینوار و کاردانەوەکان
ڕاگه‌یاندنی كوژرانی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه، هه‌واڵێكی ئاسایی نه‌بوو، چونكه ئیسرائیل ئه‌وی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 له قه‌ڵه‌مدا بوو، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كوژرانی ناوبراو، كاردانه‌وه‌ی جیاجیای له‌سه‌ر ئاستی ئاستی باڵای وڵاتان به دوای خۆیدا هێنا.
پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سوپای ئیسرائیل كوژرانی یه‌حیا سینوار، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕاگه‌یاند. سینوار دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی پێشووی بزووتنه‌وه‌كه له 31ـی ته‌ممووزی 2023 كرایه سه‌رۆكی حه‌ماس و به‌رده‌وام له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ربازیدا به كه‌سی یه‌كه‌م و به‌رپرسیاری هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
بایدن: ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی نوێیه بۆ ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریكا و جیهان
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له كوشتنی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له لایه‌ن سوپای ئیسرائیل كرد و ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی نوێیه بۆ ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریكا و جیهان." هه‌روه‌ها پێی وایه كوژرانه‌كه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ئازادكردنی بارمته‌كان هه‌ڵگرت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كوژرانی سینوار ده‌رفه‌تێكه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسییانه‌ی دۆخی ململانێئامێزی غه‌ززه له نێوان ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
ماكرۆن: فه‌ره‌نسا له‌م ڕۆژه‌دا داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ده‌كات
هاوكات ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له تۆڕی (ئێكس) گوتوویه‌تی: "سینوار به‌رپرسیاری یه‌كه‌می هێرشه تیرۆریستییه‌كان و كرده‌وه وه‌حشیگه‌رییه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر بوو."
ماكرۆن هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌مڕۆ بیری له لای قوربانییه‌كانه كه 48ـیان فه‌ره‌نسی بوون، بۆیه فه‌ره‌نسا له‌م ڕۆژه‌دا داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ده‌كات.
هاریس: كوژرانی سینوار ده‌رفه‌تێكه بۆ كۆتاییهاتن به شه‌ڕی غه‌ززه
له لای خۆیه‌وه، كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندووه: "كوژرانی سینوار ده‌رفه‌تێكه بۆ كۆتاییهاتن به شه‌ڕی غه‌ززه." هاریس هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه كۆتایی به شه‌ڕ بهێت و ئیسرائیل له ئاسایش‌دا بێت و سه‌رجه‌م بارمته‌كانیش ئازاد بكرێن و كۆتایی به ئازاره‌كانی غه‌ززه بهێنرێت.
حه‌ماس هیچ لێدوان و ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه
مایه‌ی سه‌رنجه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل كوژرانی سینواری ڕاگه‌یاندووه و پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس تا ئێسته هیچ لێدوان و ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌و باره‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
بلینكن: له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ململانێكان بێت
ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه، ڕایگه‌یاندووه: "جیهان له دوای كوژرانی سینوار باشتر بوو." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له ڕۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ململانێكان بێت. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، له پاڵ ئیسرائیل ده‌مێننه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه له بكه‌رانی هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 و گه‌ره‌نتی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی هاوشێوه.
سۆلیڤان: زانیاریی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی ئیسرائیلی داوه
له سه‌رێكی دیكه‌وه، جه‌یك سۆلیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به ڕۆژنامه‌نووسانی گوتووه، زانیاریی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی ئیسرائیلی داوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس كه یه‌كێك له‌وانه‌ش سینوار بووه.
سۆلیڤان باسی له‌وه‌ش كردووه، كوژرانی سینوار گورزێكی درێژخایه‌ن ده‌بێت بۆ حه‌ماس، كه هه‌مووان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، له ئێسته‌شدا هه‌وڵه‌كان له پێناو ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ده‌بن.
پێنتاگۆن: ده‌ستمان له كوژرانی سینوار نه‌بووه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی جه‌یك سۆلیڤان، ڕایگه‌یاندووه، ده‌ستیان له كوژرانی سینوار نه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌خوازن به زووترین كات ئاگربه‌ست له غه‌ززه ببینن.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: به كوژرانی سینوار، شه‌ڕ له غه‌ززه كۆتایی نه‌هاتووه. هاوكات داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كانی كرد. بایدن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، شه‌ڕێكی قورسیان كردووه و باجێكی زۆریان داوه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان. گوتووشیه‌تی: هه‌ر كه‌س له‌وانه‌ی بارمته‌كانیان ڕفاندووه، چه‌كه‌كانیان دابنێن و بارمته‌كان بۆ ئیسرائیل بگه‌ڕێننه‌وه، ڕێگه‌یان پێ ده‌ده‌ن له ژیان به‌رده‌وام بن.
ئیسرائیل حیساباته‌كانی له‌گه‌ڵ سینوار پاكتاو كرد
هێرزی هالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: "ئیسرائیل حیساباته‌كانی له‌گه‌ڵ سینوار پاكتاو كرد، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانیشدا بۆ ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و شه‌ڕی ئه‌وانه‌ش ده‌كات كه له هێرشه‌كه‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ردا به‌شدار بوون."
له لای خۆیانه‌وه به‌شێك له ئیسرائیلییه‌كان دڵخۆشی خۆیان به كوژرانی سینوار ده‌ربڕی و له ماڵه‌كانیان ده‌رچوونه و له شه‌قامه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
سینوار كێیه؟
یەحیا ئیبراهیم حەسەن سینوار، ناسراو بە "پیاوی تونێلەکان" لە 29ـی تشرینی یەکەمی 1962 لە کەمپی پەنابەرانی خان یونس لە غەززە لە دایک بووە، خانەوادەکەی لە شەڕی وڵاتانی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی 1948 لە ئەلمەجدەل عەسقەلان ڕایان کردووە. ناوبراو خوێندنی لە زانکۆی ئیسلامی غەززە تەواو کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی بەدەست هێناوە.
ناوبراو لە ساڵی 2011 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە و هاوسەرەکەی ناوی سەمەر محەممەدە.
سینوار یەکێک بووە لە ھاودامەزرێنەرانی دەزگای ئەمنی حەماس، دواتر پۆستی سەرۆکی باڵی سەربازیی حەماس (کەتیبەکانی قەسام)ـی پێ دراوە و پاشان بە سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە دەست نیشان کراوە لە ساڵی 2017.
دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس، لە 31ـی 7ـی 2024، لە ئێران، سینوار، لە ڕۆژی 6ـی ئابی ئه‌م ساڵ، به سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس دەست نیشان كرا.
یەحیا سینوار بە داڕێژەری هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دادەنرێت. لە ڕێکەوتی 17ـی 10ـی 2024 لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی تەل سوڵتان لە ڕەفەح کوژرا.