یەکێتیی ئەورووپا هەوڵی خێرا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەدات
وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، پشتگیریی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەکی نوێی یاسایی دەربڕی بۆ بەخێرایی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەیە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لەو وڵاتانە دەژین.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێشنیارێکی یاسایی نوێی ڕاگەیاند بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ دەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە.
ئەم دەستپێشخەرییە، پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە خێراتر دەکات، ئەمەش لە وەڵامی داواکارییەکانی چەند وڵاتێکی یەکێتیی ئەورووپا کە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زیاتر دەبنەوە سەبارەت بە کۆچی نایاسایی، بەتایبەتی ئیتاڵیا.
ڤۆن دێر لاین، جەختی لەوە کردەوە، ئەو پێشنیازە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی توانای مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکانی پەیوەست بە کۆچبەری و دڵنیابوون لەوەی کە دیپۆرتکردنەوە خێراتر ئاسانتر بکرێت.
ئەم هەنگاوە بە بەشێک لە هەوڵە بەرفراوانەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت بۆ باشترکردنی سیاسەتەکانی کۆچبەری، چونکە دامەزراوە ئەورووپییەکان سەرنجیان لەسەر بەدەستهێنانی هاوسەنگیی لە نێوان پاراستنی مافی کۆچبەران و جێبەجێکردنی یاساکانی پەیوەست بە کۆچبەرییە.