ئەمشەو گفتوگۆی سەرۆک وەزیران لەگەڵ چین و توێژەکانی دهۆک پەخش دەکرێت
کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو (هەینی، 18-10-2024)، گفتوگۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی دهۆک، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە شاشە و پلاتفۆرمە جیاوازەکانی کوردستان24 پەخش دەکرێت.
لە دیدارەکەدا باس لە ڕەخساندنی هەلی کار، کار و پلانەکانی داهاتووی حکوومەت، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و چەندان تەوەری دیکە دەکرێت.