سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: پەکەکە ڕێگرە لە گەڕانەوەی گوندنشینانی ناوچە سنوورییەکان
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چینوتوێژه‌كانی پارێزگای دهۆك تیشكی خسته سه‌ر چه‌ندان پرس و بابه‌ت، شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنووره‌كاندا یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له باره‌ی هێرش و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه، باسی له‌وه كرد، ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه‌یه، چونكه توركیا په‌كه‌كه‌ی كردووه‌ته پاساو، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه خۆی به كورد ده‌زانێت، ده‌بێت ئه‌م شه‌ڕه‌ی له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕابگرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه حیساب بۆ ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات و ڕێگریشه له‌وه‌ی هاووڵاتییان بچنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و سه‌رانه له خه‌ڵكی ده‌سێنن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆری داوه ئه‌و شه‌ڕه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات و زیاتر شۆڕ نه‌بێته‌وه ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رنا په‌كه‌كه مه‌به‌ستی بوو شه‌ڕه‌كه بۆ دهۆك و شوێنه‌كانی دیكه‌ش بگوازێته‌وه.