تەندروستیی سلێمانی ڕێکاری تایبەت بۆ هەڵبژاردن دەگرێتەبەر
شەممە، 19ـی ئۆکتۆبەری 2024، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند "لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لەڕۆژی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکاری تەندروستی دەگیرێتەبەر وە لەڕۆژی دەنگدانی گشتیی، 25 تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاو دەکرێنەوە."
ئاماژە بەوەش کراوە "سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری لە ناو شاری سلێمانی کراوە دەبن ، ئۆتۆمبیلی ئەمبوڵانسیان لێ دەبێت تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت و تیمی تەندروستی لەناو مەڵبەندە تەندروستیە 24 کاتژمێرییە ئێشکگرەکاندا ئامادە دەبن."
هەروەها هاووڵاتیان دەتوانن لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستیی و هەر ڕووداوێک پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122