خالید عەباس: لە دەنگدانی گشتی کێشەی تەکنيكى دروست نابێت
بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند: چەندین جار ئامێرەکانی دەنگدانیان تاقیکردووەتەوە و دڵنیان لەوەی لە دەنگدانی گشتی کێشەی تەکنيكى لە پرۆسەکە دروست نابێت.
خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان 24ـی گوت: لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای دهۆك بەهۆی ئەوەی دەنگدەر بەشێوەیەکی دروست دەنگی خۆی نەداوە، نزیکەی سێ هەزار دەنگ پووچەڵ کراوە، بۆیە دەبێت دەنگدەر بەپێی ڕێنماییەکان لیست و ژمارەی کاندید دەستنیشان بکات.
ناوبراو لەبارەی ئامێرەکانی دەنگدانەوە گوتی: چەندین جار ئامێرەکانی دەنگدانیان تاقیکردووەتەوە و دڵنیان لەوەی لە دەنگدانی گشتی کێشەی تەکنيكى لە پرۆسەکە دروست نابێت.
کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی سبەینێ یەکشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات و تاوەکوو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوام دەبێت.