نەتەنیاهۆ دادگایی دەکرێت
K24 - هەولێر
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ بەتۆمەتی فێڵکردن و خیانەتکردن لە ئۆرشەلیم (قودس) دادگایی دەکرێت.
بنیامین نەتەنیاهو ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢٤ـی ئایار/مایۆـی 2020) گەیشتە دادگا، گوتی: "بە سەربەرزییەوە" لەو دادگایە دەچمە دەرەوە.
بەو دادگاییکردنە، ئیسرائیل دەچێتە قۆناغێکی نوێ، چونکە نەتەنیاهۆ دەبێتە یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دادگایی بکرێت لەکاتێکدا هێشتا لە دەسەڵاتە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تەمەنی 70 ساڵە، تۆمەتی خیانەتکردن لە ئەمانەت و فێڵکردنی دراوەتە پاڵ، دەگوترێت چەندین دیاریی گرانبەهای وەکو: جگەرە، شامپانیا و گەوهەر، بەبڕی 180 هەزار یۆرۆی وەرگرتووە.
نەتەنیاهۆ یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە کە لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل لەدایکبووە، یەکەم سەرۆک وەزیرانیشە لە مێژووی وڵاتەکەیدا کە زۆرترین ماوەیە لە دەسەڵاتە.