سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت

فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان لە سەجەم دامودەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی، ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە، 22ی تشرینی یەكەمی 2024، دەوامی ئاسایی لە دامودەزگاكانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.