كۆمیسیۆن: ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی گشتی 72% بووه

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی به‌شداریكردن كه تا ئێسته ڕێژه‌ی 98%ـی ده‌نگه‌كان كۆ كراوه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه بوو، دهۆك 78% هه‌و‌لێر 74% سلێمانی 65% هه‌ڵه‌بجه 69%، كۆی گشتی ده‌كاته 72%.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگه ئه‌منییه‌كان و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كرد له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
نەبەرد عومەر له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: سبه‌ی دووشه‌ممه، 21ـی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی گشتی بڵاو ده‌كرێته‌وه.
نەبەرد عومەر ڕوونیشی كرده‌وه، تا ئێسته هیچ سكاڵایه‌كیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و ئه‌گه‌ر هه‌بێت له بنكه‌كانی ده‌نگدانه و دواتر ده‌گاته لای ئه‌وان. گوتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا و هه‌ر سندووقێكیش قردێله‌ی سووری لێ بدرێت، دواتر ده‌كرێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له لای خۆیه‌وه، دکتۆر ئەیسەر، گوتەبێژی کۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڕێژه‌ی به‌شداریكردن كه تا ئێسته ڕێژه‌ی 98%ـی ده‌نگه‌كان كۆ كراوه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه بوو، دهۆك 78% هه‌و‌لێر 74% سلێمانی 65% هه‌ڵه‌بجه 69%، كۆی گشتی ده‌كاته 72%.