چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە

ڕۆژی دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی بە ئامادەبوونی محەممەد شییاع سوودانی و سەرکردەکانی چوارچێوەکە کرد و چەند دۆسیەیەکیان تاوتوێ کرد، کە یەکێک لەوانە، هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بوو.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە "داومان لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکەن و کۆتایی بەبەتاڵیی ئەو پۆستە گرنگە بهێنن."
ئاماژە بەوەش کراوە، چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕێکارەکانی حکوومەت و ئامادەکارییەکانی بۆ سەرژمێریی دانیشتووان بەرزنرخاند، بەو هیوایەی کە لە هەموو پارێزگاکان لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بکرێت، چونکە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ پەرەپێدانی پلانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی پاڵپشتیی سیاسی عێراق کردووەتەوە لەڕێگەی حکوومەت لەگەڵ زۆرێک لە لایەن و وڵاتان، بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕی دژ بە گەلی فەڵەستین و لوبنان، هەروەها بەردەوامبوونی فریاگوزاری و پاڵپشتی مرۆیی بۆیان."
دەشلێن: "چوارچێوەی هەماهەنگیی، هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ بەدواداچوون و ئاسایش و گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت و دەستگیرکردنی داواکراوان و ڕادەستکردنەوەیان بە دەسەڵاتی دادوەری بە گرنگ زانی."
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ئه‌حمه‌د سه‌ڵال به‌دری، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندبوو، په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كانی به‌رده‌وامه، به‌ڵام چه‌ندان یاسا و پڕۆژه‌یاسای گرنگ و هه‌ستیار هه‌یه كه پێویست ده‌كات پێكهاته‌ی سوننه له پێگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا بن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: "مەحموود مه‌شهەدانی، كه‌سایه‌تییه‌كی سوننە په‌سند كراوه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و له‌م باره‌وه كۆده‌نگییه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ره."
سێشه‌ممه، 13ـی ئابی 2024، بڵاو كرایه‌وه، هه‌ردوو هاوپه‌یمانی عه‌زم و سیاده وه‌كوو دوو هاوپه‌یمانی پێكهاته‌ی سوننه‌كانی عێراق، پشتگیریی له كاندیدكردنی مه‌حموود مه‌شهه‌دانیان کرد بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
سێشه‌ممه، 6ـی ئابی 2024، هه‌ر یه‌ك له هاوپه‌یمانی سیاده، هاوپه‌یمانی عه‌زم، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی عه‌قد و سه‌ربه‌خۆكان نووسراوێكی هاوبه‌شیان ئاراسته‌ی هێزه سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، له به‌رەئه‌نجامی دیداره‌كه‌ی ڕۆژی 5ـی ئابی 2024، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی سوننه و گفتوگۆی ئه‌م پرسه، بڕیاریان داوه له سۆنگه‌ی ڕێزگرتن له چوارچێوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و بڕیاره‌كانی دادگه‌ی فیدراڵی، ناوی كاندیدانی پێشوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه.
ڕۆژی 18ـی ئایاری 2024، به ئاماده‌بوونی 258 په‌رله‌مانتار گه‌ڕی یه‌كه‌می دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراق دەستی پێ کرد و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان هیچ کام لە کاندیدەکان 167 دەنگی نەهێنا، دواتر گه‌ڕی دووەمی پرۆسه‌كه له نێوان مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌ستی پێ كرد و سالم عیساوی 114 و مه‌حموود مه‌شهه‌دانی 102 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا.
پاشان پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق چووه گه‌ڕی سێیه‌م و ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو:
كۆی ده‌نگه‌كان: 311
سالم عیساوی: 158 ده‌نگی به ده‌ست هێنا
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی: 137 ده‌نگی به ده‌ست هێنا
عامر عه‌بدولجه‌بار: 3 ده‌نگی به ده‌ست هێنا
ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی: هیچ ده‌نگێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا
ده‌نگی پوچه‌ڵ: 13
رۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش ڕاستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانە بوو کە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لە نێوانیاندا ڕوویان دابوو.