ئیسرائیل هێرشی کردە سەر گەنجینەیەکی حزبوڵلا
دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "سوپای قودسی سەر بە پاسداران لە ڕێگەی سووریاوە پارە و زێڕ بۆ حزبوڵلای لوبنانی دەنێرێت، بۆ ئەوەی لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکاری بهێنن."
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتیشی: "بۆمبارانیگەنجینەیەکی حزبوڵلایان کردووە کە دەیان ملیۆن دۆلاری تێدا بووە".
هاگاری دەڵێت: "سەرچاوەی سەرەکی دارایی حزبوڵڵای لوبنانی، بانکی قەرزی حەسنەیە. لەم ڕێگەیەوە مووچەی چەکدارەکانی دابین دەکات، ئەوەی حزبوڵلا دەیکات دژی یاسای نێودەوڵەتییەکانە، لەلایەن ئەمەریکاوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە."
دانیال هاگاری ڕاشیگەیاند "لەلایەکی دیکەوە ئێران پارە بۆ حزبوڵلا دەنێرێت و خۆشیان پارە لە خەڵکی لوبنان وەردەگرن. سوپای قودسی پاسداران پارە لە ڕێگەی خاکی سووریاوە بۆ حزبوڵلا دەنێرێت. ئێمەش لای خۆمانەوە هێرشمان کردە سەر گەنجینەیەکی کە دەیان ملیۆن دۆلاری تێدابوو، گەنجینەیەک لەیەکەیەکی نیشتەجێبووندا شاردرابووەوە."