لوبنان؛ پانۆرامای پەرەسەندنی ململانێکانی حزبوڵلا و ئیسرائیل
هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی له‌وه‌ته‌ی 23ـی ئه‌یلوولی 2024، چڕ بووه‌ته‌وه و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌شه‌نه‌كردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان زیاتر بووه.
سێشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2024 لە یەک کاتتدا ئامێرەکانی بێتەلی "پەیجەر"ـی ئەندامانی حزبوڵڵا لە لوبنان تەقینەوە، بەهۆیەوە 11 كه‌س کوژران کە یەکێکیان منداڵێک بوو، 2800 کەسی دیکەش بریندار بوون.
چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، جارێکی دیکە، سەدان ئامێری بێتەلی جۆری "وۆکی تۆک ئایکۆم" کە بەدەست ئەندامانی حزبولڵای لوبنانیەوەن، تەقیونەتەوە، تا ئێستە بەهۆیە چه‌ند کەسێك کوژران و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوون.
هەر زوو دوای ڕووداوی تەقینەوەکان، حزبوڵلای لوبنانی ڕایگه‌یاند: هه‌واڵگریی ئیسرائیل توانیویه‌تی دزەبکاتە ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان، لەپاڵ ئەویشدا ئاژانسی نیشتمانی لوبنان ئاماژەی بەوە کرد کە هه‌واڵگریی ئیسرائیل دزەی کردووەتە ناو ئامێری بێتەلی جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵلا، كه ئامێرێكی بچووكه و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت، بەهۆی تەقینەوەی ئامێره‌كانیش دەیان ئەندامی حزبوڵڵا بریندار بوون.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، فیراس ئه‌بیه‌ز، وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان ڕایگه‌یاند: له له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی بێته‌ل له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 37 كه‌س كوژراون و زیاتر له دوو هه‌زار و 350 كه‌سیش بریندار بوون.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا، ئه‌منیداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی له گوتارێكدا ڕایگه‌یاند: ئامێری بێته‌لی په‌یجه‌ر و وکی توکی به ته‌نیا به ده‌ست ئه‌ندامانی حزبوڵلاوه نه‌بووه، به‌ڵكوو ده‌یان و سه‌دان كه‌س به‌تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه‌كان و شوێنه گشتییه‌كانی دیكه به ده‌ستییانه‌وه بوو و بوونه قوربانی.
بەرەبەیانی شەممە، 28ـی ئەیلوولی 2024، ئەوەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا، بۆ سەر باشووری لوبنان توانیویانە حەسەن نەسروڵلا بکوژن، دوای چەند کاتژمێرێکیش حزبوڵلا لە ڕاگەیەندراوێکدا كوژرانی نه‌سروڵلای پشتڕاست كرده‌وه.
دوای كوژرانی نه‌سروڵلا ململانێكان له نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵلا به‌تایبه‌تی له باشووری لوبنان توندتر بوون، هاوكات هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌و ململانێیانه چڕتر بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی میسر و قه‌ته‌ر له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ململانێكان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن به مه‌به‌ستی ئاگربه‌ست.
سێشه‌ممه، 22ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوانی لوبنان له‌وه‌ته‌ی 23ـی ئه‌یلوولی 2024ـوه، گه‌یشتووه‌ته 1552 كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 63 كه‌س كوژراون كه 18ـیان له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بووه بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، فه‌ره‌نسا به ده‌ستپێشخه‌ریی ئیمانوێڵ ماكرۆن "كۆنفرانسی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ لوبنان" ڕێك ده‌خات وه‌كوو هه‌وڵێكی نوێی پاریس سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی ئه‌و وڵاته و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلا له‌سه‌ر دۆخه گشتییه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له ئێران و ئیسرائیل به‌شداری كۆنفرانسه‌كه ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش كه وڵاته‌كه‌ی به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئیسرائیل داده‌نرێت، به‌شدار نابێت و به‌شدارینه‌كردنیشی ده‌رفه‌ته‌كانی ئاگربه‌ست كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شا عه‌بدوڵلای شای ئوردن سه‌ردانی سعوودیه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ میر محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه كۆ بووه‌وه و تاوتوێی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاگربه‌ست له لوبنان و غه‌ززه و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بلینكن سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد كه ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی، چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانه بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه و لوبنان و كۆنترۆڵكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه. بڕیاریش وایه، بلینكن دوای ئیسرائیل سه‌ردانی ئوردن بكات به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی زیادكردن و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه.
به پێی گوته‌ی ماتیۆ میله‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاة بلینكن له دیداری ئه‌مڕۆی ناتانیاهۆدا، هانی ناوبراوی داوه سوود له كوژرانی یه‌حیا سینوار وه‌ربگرێت بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ڕێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی لوبنان و په‌ڕینه‌وه بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی.
هاوكات حزبوڵلا به‌رپرساریه‌تی خۆی له‌و هێرشه‌ی به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك كرایه سه‌ر باره‌گه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له قیساریای باكووری ته‌لئه‌ڤیڤ، گرته ئه‌ستۆ.
له‌م باره‌وه، محه‌ممه‌د عه‌فیف، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه مێدیاییه‌كانی حزبوڵلا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واو له ئه‌ستۆ ده‌گرن و ئه‌گه‌ر له‌م پرۆسه‌یه‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبن، به‌ڵام ڕۆژان ڕۆژی له دوایه و ئه‌و گۆڕه‌پانه به كراوه‌یی له نێوانیان ماوه‌ته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، ناتانیاهۆ له‌گه‌ڵ بلینكن تاوتوێی یه‌كخستنی هێزه‌كانیان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران.
هاوكات ناسر یاسین، وه‌زیری ژینگه و سه‌رۆكی لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ فریاگوزاریی له لوبنان ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئاواره‌كان به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، مانگانه پێویستی به 250 ملیۆن دۆلار هه‌یه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی 23ـی ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵه‌وه، نزیكه‌ی ملیۆنێك و 300 هه‌زار لوبنانی ئاواره بوونه.