داواکاری گشتیی تکساس سکاڵا لەسەر بایدن تۆمار دەکات
فەرمانگەی داواکاری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، داواکاری گشتیی ویلایەتی کین باکستۆن سکاڵای دژی جۆوبایدن، سەرۆکی ئەمەریکا تۆمار کردووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سکاڵاکەی داواکاری گشتیی لەسەر ئەوە بووە کە جۆو بایدن هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی لەسەر ڕەگەزنامەری 450 هەزار دەنگدەری تۆمار کراو لە ویلایەتەکە نیشان نەداوە.
ڕاشیگەیاند، داواکاری گشتیی ویلایەتی کین باکستۆن سکاڵای لەسەر وەزارەتی ناوخۆی ئەمەریکا و جۆو بایدنی سەرۆک و هاریس تۆمار کردووە، بە هۆی جێبەجێ نەکردنی یاسایی فیدراڵی کە داوایان لێ دەکات ڕەگەزنامەی ئەو دەنگدەرانە پشتڕاست بکەنەوە کە ئەگەری دەنگدانیان نییە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە داواکاری گشتیی لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە لە نامەیەکدا ئاراستەی دەسەڵاتدارانی فیدراڵی کردووە کە لیستی 450 هەزار دەنگدەری تێدا بووە کە ڕەگەزنامەکەیان پشتراست نەکراوەتەوە، بەڵام تاکوو ئێستە کۆشکی سپی وەڵامی داواکاری گشتیی نەداوەتەوە بۆ ئەو بابەتە.
لە هەڵبژاردنی ئەمەریکا هاووڵاتییان لەو وڵاتە مافی دەنگدانیان هەیە، کۆمارییەکانیش پێداگری دەکەن لەسەر ئەو ژمارە کۆچبەرەی بە نایاسایی لە خولی بایدن و جێگرەکەی هاتوونەتە ئەمەریکا، دیموکراتەکان بەکاری دەهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.