دەستەی وەبەرهێنان لە پاریس کار بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکات

دەستەی وەبەرهێنان بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیایی ناوخۆیی کە وەبەرهێنان لە پیشەسازی ناوخۆییدا دەکەن، بەشدارییان لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە پاریس کرد.
چوارشەممە، 23ـی ئۆکتۆبەری 2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، دەستەی وەبەرهێنان هاوشان لەگەڵ 130 وڵات بەشدارییان لە پێشانگەی بازرگانی خۆراک لە وڵاتی فەرەنسا کرد.
هەروەها دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ شەش کۆمپانیا کە لەبواری پیشەسازی خۆراک لە هەرێمی کوردستان بەرهەمیان هەیە، بۆ یەکەمجار بە مەبەستی بە بازاڕکردن و خستنە ڕووی بەرهەمەکانیان هاوشان لەگەڵ 7500 کۆمپانیای بیانی تایبەت بە بواری پیشەسازی خۆراک لە پێشانگاکەدان.
پێشانگانی نێودەولەتی لە پاریس دوو ساڵ جارێک دەکرێتەوە، دەیان هەزار سەردانیکاری هەیە و ماوەی 60 ساڵە بەردەوامە.