وەزیرێکی ئیسرائیل: هەرکەسێک هەوڵبدا هۆلۆکۆستی دووەم بەرامبەر ئیسرائیل بکات، دەبێت باجەکەی بدات

مەی گۆلان وەزیری یەکسانی کۆمەڵایەتی و بەرەوپێشبردنی پێگەی ژنان سەبارەت بە بەشداریکردنی لەم هەفتەیەدا لە کۆنفرانسی پشتیوانی لە نیشتەجێبوون لە غەززە گوتی "هۆکاری سەرەکی بەشداریکردنم لە کۆنفرانسەکە ئەوەیە کە بەشێکی زۆر لە ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت ئەو پرۆژەیە چارەسەر بکەن، کەدەتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەڵام بێدەنگمان ناکەن."

ئاماژەی بەوەشکرد: هەر ئامرازێک بۆ ڕێگریکردن لە ڕفاندنی خەڵک یان کوشتنی ژن و پیاو ڕەوایە، وەک دیپۆرتکردنەوەی خێزانەکان، بێ بەشکردنی هاووڵاتیبوونیان، یان هەر شتێک بەڵام لە هەستی فەڵەستینیدا ئەوەی زیاتر لە ژیانی مرۆڤ ئازاریان دەدات دەست بەسەرداگرتنی خاکەکەیانە. بۆیە باسەکە لێرەدا دەتوانن ڕێڕەوی خۆیان بگرنەبەر

لە پرسیارێکدا بۆ جۆلان ئایا غەززەییەکان دیپۆرت دەکرێنەوە لە وەڵامدا گوتی: لە ساڵی 2005 ئێمە زۆر باش لە فەڵەستین دەرکراین، لە جێگەی ئەوە سەنگافورە بەڵێنی دا بە جیهان بە پێشکەوتن و گەشەپێدان، جێگەمان بکاتەوە، بەڵام لە سەنگافورە ژێرزەمینێکی کوشندەمان دەستکەوت، هاوکێشەکە بەو جۆرەیە، ئێمە زەویەکەمان پێدایت و دەیبەینەوە تاکوو تیرۆر نەمێنێت، ناتدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکەسێک هەوڵیداوە هۆلۆکۆستی دووەم بەرامبەر ئێمە بکات، دەبێت ئازار بچێژێت، من باوەڕم وایە لەدوای 7ـی ئۆکتۆبەر ئەوەی دەبێت عەرەب قبوڵی بکات ئازارەکەیە نەک خاکەکەی، هەرکەسێک هەوڵی ئەوە بدات هۆلۆکۆستی دووەم لەدژی ئێمە بکات، یەکەم شت و پێش هەموو شتێک، ئەوەی پێمان داوە دەیبەینەوە.

وەزیری ئیسرائیل ئاشکرای کرد، پلانێک هەیە، پێشنیاریش هەیە بۆ گەڕاندنەوەیان، بەڵام ئێستە کاتی ئاشکراکردنی ئەو پلانە نییە.

سەبارەت بە لێدوانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، دەربارەی هیچ هەوڵێک نییە بۆ گەڕانەوەی فەلەستینییەکان لە ئێستەدا، ئەو وەزیرە ڕایگەیاند، هەمووکات بیرۆکەکان دەگۆڕێن.  

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment