سەرەرای یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ، سبەی پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند و دەڵێت: ئەمڕۆ چوار شەممە، 23-10-2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچەشدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما وەکو ڕۆژی سێشەممە دەبێت.
دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کرد، سبەی پێنجشەممە، 24-10-2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
هەولێر : 25 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 24 : پلەى سیلیزى
زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران 8 : پلەى سیلیزى
سۆران : 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى
دەستەی کەشناسی ڕێژەی بارانى 24 کاتژمێرى ڕابردووى لە هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە:-
دهۆک دڵۆپ دڵۆپ باریوە
شەقلاوە دڵۆپ دڵۆپ باریوە
ڕەواندز 1.8 ملم
ئاکرێ 0.4 ملم
دینارتە 2.2 ملم
بارزان 0.4 ملم
حاجى ئۆمەران 3.6 ملم
سۆران 0.2 ملم
خەلیفان 2.8 ملم
چۆمان 2.0 ملم
مێرگەسۆر 1.6 ملم
بەرزێوە 1.0 ملم
هەروەها شەوی رابردوو یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ لە حاجی ئۆمەران و چیای کۆڕەک دەستی پێ کرد، هەروەها لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستانیش بەفر باریوە.