نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە پێویستی بە 350 ساڵ هەیە
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "كەرتی غەززە بۆئەوەی بگەڕێتەوە دۆخی پێش 7ـی ئۆكتۆبەری 2023 و ئاوەدان بکرێتەوە، پێویستی بە 350 ساڵە." گوتیشی: "بەپێی خەمڵاندنەكانیان بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە ڕێژەی هەژاری لە غەززە لە 100% نزیک دەبێتەوە و بێکاریش گەیشتووەتە 80%."
بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی دا دەڵێت: "ئەگەر سبەی شەڕ كۆتایی پێ بێت، كەرتی غەززە بەپێی جووڵە ئابوورییەكەی پێش 7ـی ئۆكتۆبەر ئاوەدان بکرێتەوە، ئەوە ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیریی ئابوورییەكەی پێویستی بە 350 ساڵە." ئاماژەی بەوەش کرد "بەپێی خەمڵاندەكانیان بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە ڕێژەی هەژاری لە غەززە لە 100% نزیکدەبێتەوە و بێکاریش گەیشتووەتە 80%."
ھەر بەپێی راپۆرتەكە "بەراورد بە ساڵێک پێش ئێستا و بەر لە دەستپێکی هێرشی ئیسرائیل، ئابووریی غەززە سەدا 35 پاشەکشەی کردبوو."
بۆمباران و وێرانییەكانی غەززە دەرەنجامی ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و حەماسی فەڵەستینە، کە ئێستا پەلی بۆ باشووری لوبنان هاوێشتووە و پریشکەکانی گەیشتوونەتە یەمەن، عێراق، سووریا و ئێران.