ئەڵمانیا و بەریتانیا "ڕێککەوتنێکی مێژوویی" ئیمزا دەکەن

ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی له نێوانیاندا ئیمزا ده‌كه‌ن، كه به ڕێككه‌وتنی مێژوویی ناو ده‌برێت و ڕێگه به فڕۆكه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌دات له بنكه‌ی سه‌ربازیی سكۆتلهنداوە بفڕێت.
چوارشه‌ممه، 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، جۆن هێلی، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا و بۆریس بیستۆریۆس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له له‌نده‌ن ڕێككه‌وتنی "ترێنتی هاوس" ـیان ئیمزا كرد كه به ڕێككه‌وتنی مێژوویی ناو ده‌برێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا له باره‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌وه ڕایگه‌یاندووه "ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌ی ئابووری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووسیا و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازی و ئابوورییه‌كان."
ڕێككه‌وتنامه‌كه یه‌كه‌مین ڕێككه‌وتننامه ده‌بێت له نێوان به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، كه هاوكات مه‌شقدانی سه‌ربازیی دوولایهنهیش له خۆ ده‌گرێت وه‌كوو به‌شێك له‌و ستراتیجییه‌ی بۆ به‌هێزكردنی باڵی ڕۆژهه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) دایانناوه.
به پێی ڕێككه‌وتننامه‌كه، فڕۆكه‌ی ئه‌ڵمانی له جۆری P8 به شێوه‌ی خولی، له بنه‌كه‌ی سكۆتله‌ندا له پێناو به‌شداریی بۆ پاراستنی كه‌ناره‌كانی باكووری ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌نتیك چالاک دەبێت، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه كارگه‌ی پیشه‌سازیی سه‌ربازی بۆ به‌رهه‌مهێنانی تۆپی پۆڵایینی به‌ریتانیا داده‌مه‌زرێنرێت، ئه‌مه‌یش زیاتر له 400 هه‌لی كاری نوێ ده‌ڕه‌خسێنێت.