کۆمیسیۆن سزای "نەوەی نوێ" و کەناڵی "NRT" دەدات

ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران سزای دارایی نه‌وه‌ی نوێ ده‌دات به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مادده‌ی 25ـی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان؛ هاوكات داوا له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكاری پێویست به‌رانبه‌ر به كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بگرێته به‌ر.
چوارشه‌ممه، 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له نووسراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا تاوتوێی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كردووه كه له ڕێككه‌وتی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024 و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌ستیان گه‌یشتووه."
ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "دوابه‌دوای تاوتوێكردنی به‌شێك له سكاڵاكان، بڕیار درا به سزادانی 'لیستی نه‌وه‌ی نوێ' به بڕی پێنج (5.000.000) ملیۆن دینار به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی مادده‌ی 25 بڕگه یه‌كی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ـی ساڵی 1992 و مادده‌ی (2)ـی په‌یڕه‌وی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (2)ـی ساڵی 2023 و پشتبه‌ست به مادده (5/ب1)ـی په‌یڕه‌وی سكاڵا و تانه‌دان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (8)ـی ساڵی 2024."
هاوكات ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له نووسراوه‌كه‌یدا داوای له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ڕێكاری یاسایی و پێویست به‌رانبه‌ر به كه‌ناڵی (NRT) بگریته به‌ر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی "بێده‌نگیی مێدیایی له هه‌ڵبژاردنه‌كان" كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه "كه‌ناڵی ناوبراو به پێشتبه‌ستن به مادده (5/ب1) له په‌یڕه‌وی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (5)ـی ساڵی 2024، سزا ده‌درێت."
ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕاسپاردووه ڕێكاری پێویست له‌م باره‌وه بگرێته به‌ر.