فڕۆکەخانەی حودەیدەی یەمەن بۆمباران کرایەوە

مێدیاکانی سەر بە حووسییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەمەریکا و بەریتانیا بە دوو هەڵمەت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدەیان کردە ئامانج.
هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر فڕۆکەخانەی حودەیدەی یەمەن، بەهۆی ئەو دەستدرێژییەی حووسییەکان کە لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەرەوە هێرش دەکەنە سەر کەشتیی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان، ئەوەش بووەتە هۆی تێکشکانی چەندان کەشتی و کوژرانی چەند کەشتیوانێک.
لەلایەکی دیکەشەوە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا بەندەر و فڕۆکەخانەی حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن کەوتە بەر هێرشی توندی ئاسمانی ئیسرائیل.