ئۆنروا: شەڕ، غەززەی گەڕاندەوە بۆ 70 ساڵ بەر لە ئێستە

فیلیپ لازارینی، کۆمیساری دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)  لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ساڵێک شەڕ، غەززەی گەڕاندووەتەوە بۆ سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو.

لە بەیاننامەکەی لازارینیدا هاتووە؛ بەپێی دوایین لێکۆڵینەوە نەتەوە یەکگرتووەکان کردوویەتی، شەڕ ئابووری فەڵەستینی وێرانکردووە و نزیکەی هەموو دانیشتوانی غەززەی لە هەژاریدا دەژین، لەگەڵ ئەوەش دا، تەندروستی و پەروەردە 70 ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ دواوە.

باسی لەوەش کرد، هەرچەندە شەڕ زیاتر بەردەوام بێت، گەڕانەوەی سەدان هەزار کچ و کوڕ بۆ ژینگەیەکی پەروەردەیی زیاتر دەوێت و ئالنگارییەکان توندتر و قورستر دەبن.

سوپای ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ەوە بەردەوامە لە شەڕی بەرفراوان لە کەرتی غەززە، ئەمەش دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی سەربازیی لەناکاوی بۆ سەر ئیسرائیل کرد و لە ئەنجامدا نزیکەی هەزار و 200 کەس کوژران و نزیکەی 240 کەسی دیکە وەک بارمتە گیران.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لەو کاتەوەی سوپای ئیسرائیل هێڕشی کردووەتە سەر غەززە، نزیکەی 42 هەزار و 718 فەڵەستینی کوشتووە و زیاتر لە 100 هەزار و 282 کەسی دیکەش بریندارە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment