سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دا

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دا
پێنجشه‌ممه، 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، نه‌به‌ز ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له هه‌نگاوێكی دیكه‌ی دڵخۆشكه‌ردا بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری مامۆستایان، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژی قوتابخانه ئایینییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا.
نه‌به‌ز ئیسماعیل له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ وێبسایتی كوردستان24 گوتی: 105 مامۆستای وانه‌بێژی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له 21 قوتابخانه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بن و بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌موو كات له خزمه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و مامۆستایان و قوتابخانه ئایینییه‌كاندا بووه و داواكارییه‌كانیانی جێبه‌جێ كردووهن و گرنگی زۆری پێیان داوه.