كۆشكی گه‌ل هاوشێوه‌ی كۆشكی سپی، چیرۆك و مێژووی سیاسیی ئه‌مه‌ریكای لێ نیشان ده‌درێت

له پرۆژه‌یه‌كدا به سه‌رپه‌رشتی "كۆمه‌ڵه‌ی مێژوویی بۆ كۆشكی سپی" دواجار كۆشكێكی هاوشێوه دروست كرا و گه‌شتیاران و ئاره‌زوومه‌ندان شوێنه گرنگ و دێرینه‌كان ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن و لاپه‌ڕه مێژوویییهكانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌و كۆشكه‌دا ببینن و چێژ وه‌ربگرن.
كۆشكی "گه‌ل" كه هاوشێوه‌ی كۆشكی سپیی ئه‌مه‌ریكا و كۆڵانێك دوور تره، ماوه‌ی زیاتر له بیست مانگ له لایه‌ن ئه‌ندازیاران، هونه‌رمه‌ندان، دیزاینه‌ران و تهكنیككارانهوه كاری دروستكردنی تێدا كراوه و وه‌كوو ئه‌زموونێكی نوێ، گه‌شتیاران و ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن بۆ له‌مه‌ودوا له بری سه‌ردانیكردنی كۆشكی سپی، سه‌ردانی بكه‌ن و به چاوی خۆیانه‌وه لاپه‌ڕ و وێسته‌گه مێژووییه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌و كۆشكه نوێیه‌دا ببینن.
كۆمه‌ڵه‌ی مێژوویی بۆ كۆشكی سپی ساڵی 1961 له لایه‌ن جاكلین كینیدی "Jacqueline Kennedy Onassis"ـی هاوژینی جۆن كه‌ندی "John F. Kennedy"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (1917 – 1963) دامه‌زراوه و ئامانجی پاراستنی كۆشكی سپیییه به هه‌موو ئه‌دگار و ڕه‌هه‌نده‌كانییه‌وه.
كۆشكی گه‌ل كه له‌وه‌ته‌ی 23ـی ئه‌یلوولی 2024ـوه به فه‌رمی كراوه‌ته‌وه، ڕۆژانه پێشوازی له میوانان، گه‌شتیاران، ئاره‌زوومه‌ندان و ئهرشیفدۆستان ده‌كات.
وا باوه كۆشكی سپی ساڵانه پێشوازی له ژماره‌یه‌كی سنووداری میوانان، گه‌شتیاران، ئاره‌زوومه‌ندان و ئهرشیفدۆستان ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك زۆر جار ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه سه‌ردانی كۆشكه‌كه بكه‌ن، به‌خت یاوه‌ریان نابێت، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌وانه‌یشی به‌خت یاوه‌ریان ده‌بێت و ده‌توانن سه‌ردانه‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌ندێك جار فریای ئه‌وه ناكه‌ون هه‌موو به‌شه‌كان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.
لیۆ بۆرادی، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆشكی گه‌ل له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، كۆشكه‌كه ته‌واو هاوشێوه‌ی كۆشكی سپییه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كاری هونه‌ری وردی تێدا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی میوانان، گه‌شتیاران، ئاره‌زوومه‌ندان و ئهرشیفدۆستان چێژی زیاتر ببینن، به شێوه‌یه‌ك، ده‌توانن له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆك دابنیشن و كتێبخانه سپیییهكهی ناو كۆشكی سپی به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، هاوكات وێنه‌ی هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌شێكی كۆشكه‌كه‌دا به دیزاینێكی كواڵهتی به‌رز نیشان ده‌درێت.
بۆرادی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كۆشكی گه‌ل بووه‌ته ئاڵته‌رناتیڤی كۆشكی سپی و میوانان به گرنگییه‌وه ڕووی تێ ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك ڕۆژانه 3000 هه‌زار گه‌شتیار ئه‌و شوێنه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.