ئەحمەد هۆشیار: گەشتەکانی هێڵیی قەتەر بۆ هەولێر ڕانەگیراوە و بەردەوامە

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ی ڕاگەیاند، گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی قەتەر بۆ هەولێر ڕانەگیراوە و ڕۆژانە گەشتەکانی بەردەوامە.

ئەحمەد هۆشیار گوتیشی: هێڵی ئاسمانی قەتەر تەنیا داوای کردووە گۆڕانکاری لە کاتی گەشتەکانیدا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بکات؛ بەگوێرەی کارپێکردنی خشتەی زستانە، گەشتی هێڵی ئاسمانی قەتەری ڕۆژانە لە کاتژمێر حەوتدەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر و 8:15 خولەکیش گەشتی دەرچوونی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەبێت.

هەروەها ئاماژەیدا، هێڵی ئاسمانیی قەتەری لە هەر 24 کاتژمێرێکدا مافی دوو گەشتی پێدراوە و بەردەوامیش ڕۆژانە گەشتێکی هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێڵی ئاسمانیی قەتەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگرتنی "کاتی"ـی گەشتەکانی بۆ هەر یەک لە عێراق و ئێران و لوبنان ڕاگەیاند و ئاماژەیداوە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشتەکانی ڕاگرتووە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە، سەلامەتیی سەرنشینەکانی هەمیشە لە پێشینەی کارەکانیدا دەمێنێتەوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment