ژمارەیەک پەنابەری لوبنانی لە خانەقین نیشتەجێ دەکرێن

10 خێزانی لوبنانی کە ژمارەیان 50 کەس دەبێت روویان لە عێراق کردووە و لە خانەقین نیشتەجێ دەکرێن.

پەیامنێری کوردستان24 ڕایدەگەیەنێت، 10 خێزانی لوبنانی کە 50 کەس دەبن لە شاری خانەقین نیشتەجێ دەکرێن، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان خێزانی دیکە کە بەهۆی شەڕو گرژییە سەربازییەکانی ئەم دواییە لوبنانیان جێهێشتووە لە مەندەلی و بەعقوبە جێگیر کراون. 

لە 25ی مانگی ئەیلوولەوە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە لوبنان چڕتر کردووەتەوە، لەسەر داوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، حکوومەتی عێراق بە چەند جۆرێک هاوکاری پشتیوانیی خۆی بۆ خەڵک و حکوومەتی لوبنان دەربڕیوە.

 
Fly Erbil Advertisment