لە بەغدا میسرییەک ژنە عێراقییەکەی دەکوژێت و بەرەو قاهیرە هەڵدێت

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بڵاویکردەوە، ئێوارەی پێنجشەممە، 24ـی ئۆکتۆبەری 2024، لە بەغدا هاوڵاتییەکی میسری لە ناوچەی شوعلە، ژنە عێراقییەکەی کوشتووە و بەرەو وڵاتەکەی هەڵاتووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە ناو ناوچەی شوعلەی بەغدا و لە کاتی گەیشتنی هێزە ئەمنییەکە بە ڕووداوەکە دەرکەوت ژنێک بە چەقۆ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، منداڵەکانی قوربانییەکە ڕایانگەیاند، باوکییان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفوونییەوە پێی ڕاگەیاندوون کە ئەو بووە دایکیانی کوشتووە و سەفەری وڵاتی میسریشی کردووە.