موسەنا سامەرائی داوا لە لایەنەکان دەکات بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق نەکەن

هاوپەیمانی عەزمی سووننەکان داوا دەکات؛ بەبێ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لایەنەکانی دیکە بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی عێرق نەکەن.

موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمی سوننەکان لە پەیامێکدا داوا دەکات؛ لایەنەکان بەشداریی هیچ دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق نەکەن ئەگەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تێدا یەکلای نەکرێتەوە.

لە پەیامەکەیدا موسەنا سامەڕائی، دەشڵێت؛ ناکۆکی نێوان لایەنەکان زیانی بە پرسە نەتەوەییە گرنگەکان داوە، گرنگە بە هەستیاری و یەک گوتارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتانە بکرێت کە پەیوەستن بەسەرجەم گەلی عێراقەوە.

جەخت لەوەش دەکاتەوە؛ پێوسیتە لایەنەکان سەرنجیان لەسەر یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بێت و بەشداریی دانیشتنی دیکەی پەرلەمان نەکەن بەبێ یەکلایکردنەوەی ئەو پۆستە.