نیویۆرک تایمز: ئێران ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی هێرشیی ئیسرائیل کردووە

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به سروشت و شێوازی ئاماده‌كارییه‌كانی ئێران ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، به شێوه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر سنووری عێراق و سنووره‌كانی دیكه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه پلانێكی فره‌ڕه‌هه‌ند دابنێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل به‌تایبه‌تی له ئه‌گه‌ری به ئامانجگرتنی دامه‌زراوه نه‌وتی و ئه‌تۆمییه‌كان.
له‌م باره‌وه به‌رپرسانی ئێرانی به ڕۆژنامه‌كه‌یان گوتووه، ئه‌گه‌ر هێرشی ئیسرائیل ته‌نیا بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان و كۆگای مووشه‌كه‌كان و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان بێت، ئێران وه‌ڵام ناداته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كان زیاتر و زیانه‌كانیش پتر بن، ئێران تۆڵه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسانی ئێرانی سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تاران هێزه‌كانی خستووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه و به‌رگریی ئاسمانی له پێگه سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كاندا به‌هێز كردووه.
ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، ژه‌نه‌ڕاڵ و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێران كه له عێراق و سووریا شه‌ڕیان كردووه، له سنووره‌كانی عێراق و سووریا ئه‌ركدار كراون بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێكی گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ببنه‌وه كه ڕه‌نگه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دۆخه بقۆسنه‌وه.
ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئێرانی گواستوویه‌تییه‌وه، تاران 1000 مووشه‌كی بالیستی ئاماده كردووه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی كاریگه‌ر بۆ سه‌ر دامه‌زراوه كاریگه‌ره‌كانی.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی ڕۆژی هه‌ینی، 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، بڵاوی كرده‌وه، یواڤ گالاند، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل و هێرتزی هالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پلانی هێزی ئاسمانی نیشان داوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كانیان له ناو ئێران‌دا.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیلی به ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی گوتووه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلییه‌كان چاوه‌ڕوانی گڵۆپی سه‌وزی به‌رپرسانیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر چركه‌ساتێكدا هێرش بكه‌ن.