ئەردۆغان: لەپێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان چاوەڕێی هەنگاوی کردەیی سووریاین
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، چاوەڕێن لەپێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، هەنگاوی کردەیی لەلایەنی سووریاوە بنرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای گەڕانەوەی لە لوتکەی بریکس، لە فڕۆکە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا ئەردۆغان نەیشاردەوە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا سوودی بۆ سووریا دەبێت بۆیە پێویستە ئەوانیش هەنگاوی کردەیی بگرنەبەر.
سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوەشکرد، ڕووسیا کاریگەرییەکی تەواوی بەسەر سووریاوە هەیە، لەگەڵ پوتین قسەی پێویستی کردووە و داوای لە پوتین کردووە، لە بەرانبەر پەیامەکەی بۆ ئەسەد، ئەویش هەنگاویک بگرێتەبەر.
لەلایەکی دیکەوە ئەردۆغان لەسەر هێرشەکەی ئەنقەرە ڕایگەیاند، بکەرانی هێرشەکە لە سووریاوە دزەیان کردووە و کردنە ئامانجی کۆمپانیای پیشەسای فڕۆکەوانی لە کات و ساتێکی وەها مانادارە.