جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: دوای جه‌ژن رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌كرێن
هێمن قادر ورده‌كارییه‌كانیش ده‌خاته روو

K24- هه‌ولێر:
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رێكاره‌كانی خۆپارێزی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆ دوای جه‌ژن ئاشكرا كرد و ورده‌كارییه‌كانی خسته روو.
له كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان 24، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و 72 كاتژمێره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری كردبوو، ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی، به‌ڵام رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی توندتر ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هێمن قادر گوتی: به‌گوێره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه دیاریكراوه، له سبه‌یه‌وه رێگای نێوان هاتووچۆی پارێزگاكان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هاتووچۆ له نێوان پارێزگاكان ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه ره‌زامه‌ندی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرن و رێگه‌ی ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه به هاووڵاتیان ده‌درێت، نه‌ك سه‌ردانكردن.
H.B