دەنگدەرانی موسوڵمان پشتیوانی لەو کاندیدانە دەکەن کە پشتگیری لە دۆسییەی فەڵەستین دەکەن
هه‌وڵه‌كانی لایه‌نگرانی فه‌ڵه‌ستین له ئه‌مەریكا، به‌رده‌وامن بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته، به‌ڵێن له یه‌كێك له كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا وه‌ربگرن كه كۆتایی به جه‌نگی غه‌ززه بهێنێت،
پشتگیریی ئه‌وان له هه‌ر یه‌كێك له كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پشتگیرییه بۆ كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.
موسڵمانه ئه‌مەریكییه‌كان زیاتر ده‌نگده‌ری پارتی دیموكراتن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كان، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو زۆریان ده‌نگ به هیچ کام لەو دوو پارتە ناده‌ن.
دوایین هه‌وڵی چالاكوانانی پشتگیریکەر له فه‌ڵه‌ستین ده‌یانه‌وێت پێش به‌ڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئه‌مەریكا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و پارت و كاندیدانه دروست بكه‌ن كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
چالاكوانانی پشتگیریی لە فه‌ڵه‌ستین، زیاتر له ساڵێكه هاوار ده‌كه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه و كۆتاییهێنان به ناردنی هاوكاری سه‌ربازیی و دارایی بۆ ئیسرائیل.
چالاکوانێک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی له فه‌ڵستینییه‌كان بكه‌ین و ئاگربه‌ست بكرێت. دەمانه‌وێت هه‌موو بارمته‌كان ئازاد بكرێن و ئاشتیمان بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌وێ. سه‌رۆك بایدن ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كۆتایی به ناردنی چه‌ك بۆ ئیسرائیل بێنێت، له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌توانێت ئه‌و شه‌ڕه ڕابگرێت."
ڕه‌وه‌ندی فه‌ڵه‌ستینی و ئه‌وانه‌ش نزیكن له‌و ڕه‌وته له ئه‌مەریكا، بێهیوان له‌وه‌ی ئیداره‌ی جۆو بایدن وه‌ڵامی ته‌واوی داواكارییه‌كانیان بداته‌وه، متمانه‌شیان به كاماڵا هاریسی دیموكرات و دۆناڵد تره‌مپی كۆماری، كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا نییه کە له‌كاتی بوونیان به سه‌رۆكی وڵات بتوانن ئه‌و جه‌نگه‌ی هه‌ڵگیرساوه كۆتایی پێ بهێنن.
چالاكوانێکی دیکە دەڵێت: "ئه‌مەریكا پێویسته ناردنی چه‌ك بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت، پێویسته پاره بۆ ئیسرائیل نه‌نێرێت. ئه‌مەریكا نابێت پاره‌ی ئێمه‌ی باجده‌ر بۆ چه‌ك و سوپا به‌كار بهێنێت. هیچ له كاندیده‌كان پشتگیریی له فه‌ڵه‌ستین ناكه‌ن، بۆیه من پشتگیریی له هیچیان ناكه‌م."
لای خۆیەوە هاووڵاتییەکی ئه‌مەریكی دەڵێت: "به بۆچوونی من هه‌ردوو كاندید نوێنه‌رایه‌تیی سوودمه‌ندانی جه‌نگ و ئیمپریالیزم ده‌كه‌ن، بۆیه ڕاستییه‌كه‌ی پارتێكی سیاسی نییه پشتگیریی بكه‌م. نزیكترین شت ئه‌وه‌یه كه‌سێكی وه‌ك جیل ستاین، پارتی نوێ، یان ڕه‌نگه كڵاودیا كرووزی پارتی په‌نابه‌رانی سۆشیاڵ، یان كه‌سێكی وه‌ك كۆرنێڵ وێست. به‌ڵام سه‌باره‌ت به دیموكرات و كۆمارییه‌كان، به دیدگه‌ی من، هه‌ردووكیان سوودمه‌ندی جه‌نگن."
ژماره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان له ئه‌مەریكا زیاتر له چوار ملیۆن و نیوه، كه كه‌متر له 2%ی دانیشتووانی وڵاته‌كه پێك ده‌هێنن. چڕترین شوێن كه لێیه‌وه نیشته‌جێن ویلایه‌تی میشیگنی یه‌كلانه‌بووه‌وه‌یه له‌نێوان پارتی كۆماری و دیموكرات كه ژماره‌یان 250 هه‌زار كه‌سه.
ئه‌گه‌رچی به‌گشتیی موسڵمانه ئه‌مەریكییه‌كان زیاتر ده‌نگده‌ری پارتی دیموكراتن، به‌ڵام ڕاپرسییه‌كان ئه‌وه پێشان ده‌ده‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا متمانه‌یان به‌و پارته لاواز بووه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا به‌شێكی زۆریان ده‌نگ به جیڵ ستاین، كاندیدی پارتی سه‌وز ده‌ده‌ن.