سعوودییە بڕیاری لە بارەی ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان دا
حکومەتی سعوودییە بڕیارێکی دەرکرد
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی تەلەڤزیۆنی فەرمی حکومەتی سعوودییە، مزگەوتەکان 20 خولەک پێش نوێژی هەینی دەکرێنەوە و 20 خولەک دوای تەواوبوونی نوێژی هەینی کۆتاییان دێت. هەروەها دەبێت، دووری نێوان نوێژخوێنان لە دوو مەتر کەمتر نەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە سێ قۆناغ دەست بە ئاساییکردنەوەی ژیان لە سعوودییە دەکرێت تاوەکو قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت، بەڵام ئەو بڕیارانە تاوەکو 21/06/2020 شاری مەککە ناگرنەوە.
حکومەت سعوودییە دوپاتیکردووەتەوە، بەجێگەیاندنی ئەرکی حەج و عومرە راگیراوە و لە داهاتوو بڕیاری لەسەر دەدرێت.
لە سعوودییە 76 هەزار و 726 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 411 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. تاوەکو ئێستاش 48 هەزار و 450 کەس چاکبوونەتەوە.
Arab News