سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد.
ڕۆژی یەکشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا، قاسم ئەعرەجی پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد.
هاوکات پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوو.