ڕێباز حەملان: خەڵک بڕوای بە قسەکانی ئۆپۆزیسیۆن نەماوە

ڕێباز حەملان، یاردەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ڕێباز حەملان، یاردەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

یاردەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، حکوومەت، پەرلەمان و هەموو کوردستان بە ئۆپۆزیسیۆن بدرێت خۆشیان نازانن چییان دەوێت. جەختیشی لەوەکرد، خەڵک بڕوای بە قسەی ئۆپۆزیسیۆن نەماوە.

یەکشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2024، ڕێباز حەملان، یاردەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئۆپۆزیسیۆن بەرگەی ئەو واقیعەی ئێستا ناگرێت بۆیە هەڵوێستەکانی بەم ئاراستەیەن.

هاوکات دەڵێت: حکوومەت، پەرلەمان و هەموو کوردستان بە ئۆپۆزیسیۆن بدرێت خۆشیان نازانن چییان دەوێت. جەختیشی لەوەکرد، خەڵک بڕوای بە قسەی ئۆپۆزیسیۆن نەماوە.

یاردەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، گوتی: پارتی دەیەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهێزبێت، بۆیە دەیەوێت حکوومەتێکی سەرتاسەریی پێکبهێنێت.

گوتیشی: دەرگای پارتی بۆ هەموو لایەک کراوەیە و ڤیتۆی بەسەر هیچ لایەنێکەوە نییە، کۆمەڵێک خاڵی سەرەکی هەن وەک پاراستنی بەهێزی هەرێمی کوردستان و دەبێت لایەنەکان گوێڕایەڵی ئەم خاڵانە بکەن.