بەرەی مقاوەمەی عێراق، هێرشی کردە سەر پێگەیەکی سەربازیی ئیسرائیل
دووشەممە 28ـی ئۆکتۆبەری 2024، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایانگەیاند "هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی سەربازی لە باکووری ئیسرائیل."
بەرەی مقاوەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی سەربازی لە باکووری ئیسرائیل."
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، هەڵمەتەکانی لە دژی ئیسرائیل بە خێرایی پشتڕاست کردەوە.
گرووپە میلیشیا عێراقییەکان کە خۆیان بە ناوی بەرەی مقاوەمە ناساندووە، پێک دێن لە لیواکانی حزبوڵلا، سەید شوهەدا و بزووتنەوەی نوجەبا و چەندانی دیکە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەم گرووپە لە پاشخانی شەڕی غەززەدا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئیسرائیل لە کەرتی غەززە شەڕی دژی حەماس دەست پێ کرووە، ئەوەش دوای ئەو هێرشەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 .
شەڕی غەززە وایکردووە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، دەستوەردان لە ناوچەکە بکەن و شەڕەکە فراوان بێت.