ئیسرائیل فشاری خستۆته سه‌ر وڵاتانی جیهان تاكوو سیسته‌می به‌رگریی و مووشه‌كی پێشكه‌وتوو به عێراق نه‌فرۆشن

به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئاشكرای ده‌كه‌ن "له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئیسرائیل فشاری خستۆته سه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپایی و ئاسیایی تاوه‌كو سیسته‌می به‌رگری و مووشه‌كی پێشكه‌وتوو به عێراق نه‌فرۆشن و تاکوو عێراق نه‌بێته خاوه‌نی ئه‌و چه‌كانه‌ی بتوانێت ئاسمان و خاكی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان پێ بپارێزێت."
په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئیسرائیل چه‌ند مانگێكه فشار ده‌كات تاوه‌كو عێراق نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی پێشكه‌وتووی به‌رگریی ئاسمانی و ئه‌مه‌ریكاش له پشته‌وه هانی ئیسرائیل ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاسمانی عێراق به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه."
لای خۆیەوە به‌رپرسانی عێراق ڕایان گه‌یاندووه "ئیسرائیل ماوه‌یه‌كی زۆره فشاره‌كانی بۆ ڕێگریی له پڕچه‌ككردنی عێراق به سیسته‌می به‌رگری چڕ كردۆته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییانه‌ی به‌نیازه له وڵاتانی ئه‌ورووپایی و ئاسیایی بیان كڕێت."
عێراق، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، ڕێوشوێنه‌كانی توندوتۆڵ ده‌كات، له بودجه‌ی ئه‌م ساڵیش‌دا زیاتر له دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی چه‌ك و سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی ته‌رخان كردووه.
عێراق، له شوباتی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا گفتوگۆی له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی پێشكه‌وتوو و ڕادار کردووە، به‌ڵام به‌هۆی فشاره‌كانی ئیسرائیله‌وه، نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك.
لای خۆیەوە موعین كازمی، له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاندووه "ئیسرائیل چه‌ند مانگێكه فشار ده‌كات تاوه‌كو عێراق نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی پێشكه‌وتووی به‌رگریی ئاسمانی و ئه‌مه‌ریكاش له پشته‌وه هانی ئیسرائیل ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاسمانی عێراق به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه، به‌ڵام عێراق كۆڵی نه‌داوه‌و ده‌یه‌وێ سیسته‌مه‌كه له كۆریای باشوور بكڕێت."
له‌باره‌ی سیسته‌مه‌كه‌ی كۆریای باشوور، موهه‌ند غالب ئه‌سه‌دی، فه‌رمانده‌ی گشتیی به‌رگریی ئاسمانی عێراق ڕایگه‌یاندووه "عێراق بۆ پاراستنی ئاسمانه‌كه‌ی سیسته‌می مووشه‌كی كورتمه‌ودای (ئێم سام) له كۆریای باشوور ده‌كڕێت، به‌ڵام سیسته‌مه‌كه زۆر پێشكه‌وتوو نییه، هه‌روه‌ها لە ڕووی بەکارهێنانەوە پێویستی به شه‌ش مانگ ڕاهێنان هه‌یه."
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕایانگه‌یاندووه "ئیسرائیل هه‌ژموونی به‌كار هێناوه، تاوه‌كو عێراق سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، مووشەکی زەوی-ئاسمان، ڕادار و سیستەمی هەستکردنی پێشوەختە، دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان له وڵاتانی ئه‌ورووپایی نه‌كڕێت." هاوكات به‌رپرسانی عێراقيش نایشاردنه‌وه، بەهۆی سزاكانی ڕۆژئاوا بەسەر ڕووسیا، عێراق ڕووی لە شەش وڵاتی ئەورووپایی و ئاسیایی کردووە، بۆ بەدەست هێنانی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه ڕه‌زامه‌ندییان داوه ئه‌و سیسته‌مانه به عێراق بفرۆشن، به‌ڵام تاكو ئێستە هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌ییان له‌و ڕووه‌وه نه‌ناوه.