سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵيۆزى نوێى ئيسپانيا له عێراق كۆ بوونه‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازيى له باڵيۆزى نوێى ئيسپانيا ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
دووشه‌ممه، 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له ئه‌ليسيا ڕيكۆ پێرێز دێل پولگار، باڵيۆزى نوێى ئيسپانيا له عێراق كرد و له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسپانيا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه دێل پولگار خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نيشان دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تيش ئه‌و كه‌رت و بوارانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجامه‌کانی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.