مارێن لۆپێن لە تاوانی دزینی پارەی ئەوروپا بێتاوان دەردەچێت
مارێن لۆپێن سەرۆکی ڕاستڕەوی فەڕەنسا کە تۆمەتبارکراوە بە دزینی پارە، ڕۆژی دووشەممە وەک بەشێک لە یەکەم لێپرسینەوە لە کەیسێکدا کە هەڕەشەی بۆ هەڵبژاردنی لە سەرۆکایەتی فەرەنسا بۆ دروستکردووە ، بێتاوانی خۆی سەلماند.
لۆپێنی تەمەن 56 ساڵ بە دادگای گوت "من بە هیچ شێوەیەک هەست ناکەم بچووکترین سەرپێچیم کردبێت یان بچووکترین کردەوەی نایاساییم ئەنجامدابێت."
کاتێک پرسیاری لێکرا، چۆن یاریدەدەرەکانی لە پەرلەمان هەڵدەبژێرێت و ئەرکەکانیان چییە، لۆپێن وەڵامێکی سەرپێی دایەوە و گوتی: بیرم نایەتەوە، ڕوونی کردەوە کە 20 ساڵ لەمەوبەر بووە، هەروەها دەربارەی پەرلەمانی ئەوروپا گوتی " قەبارەیەکە هەموو شتێک دەخوات."
سەرۆکی دادگاکە کە هەفتەی ڕابردوو لۆپێن تۆمەتباری کرد بەوەی پشتیوانی لە زمانی لایەنگیریی دەکات، ڕایگەیاند: لە وەڵامەکانی لۆپێن ڕازی نەبووم.
دادوەرەکە گوتی "وەڵامی پرسیارەکانمان نەدراوەتەوە بەڵام دڵنیام وەڵامیان دەدرێتەوە."
لۆپێن و نزیکەی 20 بەرپرسی دیکەی پارتی گردبوونەوەی نیشتمانی تۆمەتبارکراون بە کاری ساختە و دزینی پارەی پەرلەمانی ئەوروپا.