بایدن : پێویستە جەنگی غەززە کۆتایی بێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا

سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن ئەمڕۆ گوتی: پێویستە جەنگی غەززە کۆتایی بێت، گوتیشی: ناردنی سەدان سەربازیی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا، پێشهاتێکی مەترسیدارە، ئەوەش لە کاتێکدایە وڵاتانی ئەورووپا ترسیان لەوە هەیە ئەو سەربازانە لە جەنگی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا بەکار بهێندرێن.

دووشەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2024، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا دوای ئەوەی دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی: کاتی ئەوە هاتووە جەنگی غەززە کۆتایی بێت،

 بایدن ئاماژەی بەوەشکرد  کە هەوڵی زیاتر دەدات بۆ ئاگربەست دوای ئەوەی میسر پێشنیازی ئاگربەستی دوو ڕۆژ کرد. گوتیشی: ناردنی سەدان سەربازیی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا، پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە.